ئۆتۆنۆمى دیموکراتیک و کوردستانى ئۆتۆنۆم ـ دیموکراتیک ـ ۱
مسته‌فا محه‌مه‌د
به‌شى یه‌که‌م
له پێناو چاره‌سه‌رکردنى کێشه‌ى کورد، سیستمى ئۆتۆنۆمى {خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری، خودموختاری} دیموکراتیک، ته‌نیا بۆ ئازادى و دیموکراسى گه‌لى کورد پێشنیار نه‌کراوه به‌ڵکو له پێناو ئازادى و دیموکراسى گه‌لانى تورکیا سیستمێکى گونجاوه.
کێشه‌ى کورد وه‌ک یه‌کێک له گرنگترین کێشه بنه‌ڕه‌تییه‌کانى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست، بۆته سه‌رچاوه‌ى زۆرێک له کێشه‌کانى ئه‌م هه‌رێمه و چاره‌سه‌رنه‌کردنى نه ته‌نیا بۆ گه‌لى کورد به‌ڵکو بۆ گه‌لانى تر‌ى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست کاریگه‌رى خراپ له‌گه‌ڵ خۆى ده‌هێنێت. سه‌ره‌کیترین هۆکارى کێشه‌کانى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست بۆ ناسیۆنالیزمى سه‌رچاوه‌گرتوو له رۆژئاوا و ئه‌و نه‌ته‌وه ـ ده‌وڵه‌تانه‌یه که له سه‌ر ئه‌م بنه‌ما په‌ره‌ى پێده‌درێت. جه‌خت ده‌که‌مه‌وه که سه‌رچاوه‌ى کێشه هه‌نووکه‌ییه‌کان له رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست؛ کێشه‌ى عه‌ره‌ب ـ ئیسرائیل، پێکدادانه‌کانى نێوان کوردان له‌گه‌ڵ تورکیا، ئێران و سوریا، زهنییه‌تى نه‌ته‌وه ـ ده‌وڵه‌ته. ئه‌گه‌ر له نێوان عه‌ره‌ب، یه‌هودی، فارس، تورک و کوردان‌دا زهنییه‌تى نه‌ته‌وه ـ ده‌وڵه‌تگه‌را نه‌بوایه و هه‌وڵه‌کان له پێناو ئازادى و دیموکراسى له‌گه‌ڵ ئه‌م زهنییه‌ته گڵاو نه‌ده‌بوو، ئه‌مڕۆ چاره‌سه‌رکردنى کێشه‌کانى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست زۆر ئاسان ده‌بوو؛ پێگه‌ى گه‌لانى تر‌ى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و کوردان نه‌ده‌گه‌یشته ئه‌و ئاسته. بۆ دوورکه‌وتنه‌وه له چه‌مکى نه‌ته‌وه ـ ده‌وڵه‌ت، ده‌بێ بزانین که تێڕوانینى “بۆ هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌ک، ده‌وڵه‌تێک” هه‌ڵه‌یه و داسهپاندنى چه‌مکى نه‌ته‌وه ـ ده‌وڵه‌ت له لایه‌ن هێزه سه‌رده‌سته‌کان له سه‌ر نه‌ته‌وه‌کان کێشه‌کان قووڵتر ده‌کاته‌وه. بۆیه چاره‌سه‌رکردنى کێشه نه‌ته‌وه‌ییه‌کان به بێ چه‌مکى نه‌ته‌وه ـ ده‌وڵه‌ت به‌دی دێت.
زهنییه‌تى نه‌ته‌وه ـ ده‌وڵه‌تگه‌را نه ته‌نیا بۆ گه‌لان و نه‌ته‌وه سه‌رکوتکراوه‌کان، به‌ڵکو له هه‌مان کاتدا به بێ هیچ به‌رژه‌وه‌ندییه‌ک بۆ ئه‌و گه‌لانه و کۆمه‌ڵگایانه‌ى که به زهنییه‌تى نه‌ته‌وه ـ دهوڵهتگهراوه زاڵ بوون، له شه‌ڕه تراژییهکانى مێژوو، به شێوه‌یه‌کى روونتر خۆی نیشان داوه. هه‌روه‌ها که ده‌زانن کاریگه‌رییه‌کانى سوسیالیزمى بونیادنراو و به تایبه‌ت تیۆرى لنین و ستالین به شێوه‌ى “مافى دیاریکردنى چاره‌نووسى گه‌لان به ده‌ستى خۆیان” و «”بۆ هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌ک، ده‌وڵه‌تێک” کاریگه‌رى له سه‌ر هه‌ر بزوتنه‌وه‌یه‌ک دانابوو. له بنه‌مادا، تیۆرى بۆ هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌ک ده‌وڵه‌تێک، تیۆرى سوسیالیسته‌کان نیه، به‌ڵکو په‌سه‌ندکردنى “بۆ هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌ک، ده‌وڵه‌تێکى بورژوازى نه‌ته‌وه‌یی” کاپیتالیزمه له لایه‌ن سوسیالیستهکانهوه. هه‌روه‌ها که ده‌زانن له سه‌ره‌تاکانى سه‌ده‌ى بیسته‌مدا (14) مادده‌ى ویلسۆن، سه‌رۆک ده‌وڵه‌تى ئه‌مریکا له لایه‌ن کۆمه‌ڵ و قهومهکانهوه په‌سه‌ند کرا. له ناو ئه‌م ماددانه: ماده‌ى مافى دیاریکردنى چاره‌نووسى گه‌لان به ده‌ستى خۆیان، وه‌ک پرهنسیبێکى بنه‌ڕه‌تى په‌سه‌ند کرا. بورژوازى نه‌ته‌وه‌یى له‌گه‌ڵ به به‌رچاوگرتنى ده‌وڵه‌تێکى نه‌ته‌وه‌یى و تێڕوانینى نه‌ته‌وه ـ ده‌وڵه‌تگه‌را بۆ خۆی، خه‌ریکى دامه‌زراندنى ده‌وڵه‌ت ده‌بێت و له پێناو گۆڕانکارییه‌کان له سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه‌دا، تیۆرى “ده‌رفه‌تى دامه‌زراندنى ده‌وڵه‌ت بۆ نه‌ته‌وه‌کانى تر”ى له‌گه‌ڵ فاکته‌ره زهنییهتهکانى خۆیان گونجاو بینی.
زهنییه‌تى پشتى په‌رده‌ى پره‌نسیبى مافى دیاریکردنى چاره‌نووسى نه‌ته‌وه‌کان به ده‌ستى خۆیان، له بنه‌مادا ناسیۆنالیزم و نه‌ته‌وه ـ ده‌وڵه‌تگه‌راییه. تێڕوانینى نه‌ته‌وه ـ دهوڵهتگهراش له به‌رامبه‌ر نه‌ته‌وه‌کانى تر، ده‌یه‌وێ خۆى به شێوه‌یه‌کى به‌هێز له‌سه‌ر پێ بهێڵێته‌وه. له ئاکامدا، به درێژایى سه‌ده‌ى بیسته‌م، پێکدادانى سه‌رچاوه‌گرتوو له زهنییه‌تى نه‌ته‌وه ـ ده‌وڵه‌تگه‌را هاته ئاراوه. شه‌ڕى جیهانى یه‌که‌م و دووه‌م نمونه‌ى ئاشکرایه‌تی. له‌به‌ر زهنییه‌تى شۆڤێنى نه‌ته‌وه ـ ده‌وڵه‌تگه‌را، له سه‌ر ژماره‌یه‌ک گه‌ل و نه‌ته‌وه، فهرمانڕوهایى دروست ده‌بێت و له ئه‌نجامى ئه‌وه‌شدا، نه‌ته‌وه و گه‌لانى سه‌رکوتکراو له‌گه‌ڵ به‌کارهێنانى هه‌مان زهنییه‌ت بۆ دامه‌زراندنى نه‌ته‌وه ـ ده‌وڵه‌ته‌کانى خۆیان له ناو شه‌ڕێک له به‌رامبه‌ر هێزه داگیرکه‌ره ئیمپریالیسته‌کان ده‌وه‌ستنه‌وه. له بنه‌مادا، ئه‌و بونیانه زهنییهتییه که هۆکارى روودانى ئه‌م شهڕانهشه له زۆر بواره‌وه، زهنییه‌تى نه‌ته‌وه ـ دهوڵهتگرایه. ناوه‌ڕۆکى ناسیۆنالیزمى نه‌ته‌وه ـ ده‌وڵه‌تگه‌رایی، ئامانجى له‌ناوبردنى به‌هاکانى گه‌لان به شێوه‌یه‌کى جیاوازتر له ئیمپریالیسته‌کان و داگیرکه‌رى سه‌رده‌مى کۆیلایه‌تى و فیۆداڵ بوو که ئه‌مه‌ش شه‌ڕه‌کانى قووڵتر بکاته‌وه.
له‌گه‌ڵ ره‌تکردنه‌وه‌ى چه‌مکى نه‌ته‌وه ـ ده‌وڵه‌ت ده‌بێ ئه‌وه بزانرێ که زهنییه‌تى نه‌ته‌وه ـ ده‌وڵه‌تگه‌را چاره‌سه‌رى دژوارتر ده‌کاته‌وه. بۆیه چاره‌سه‌رى ئاسانترى کێشه‌ى کورد له سه‌ر بنه‌ماى چه‌مکى سوسیالیستی، له‌گه‌ڵ گه‌لان و له‌ناو سنووره هه‌نووکه‌ییه‌کاندا به‌دی دێت. له‌م روانگه‌یه‌وه پێشنیارى سیستمى ئۆتۆنۆمى دیموکراتیک ده‌توانێ گونجاوترین سیستم بێت.
ئۆتۆنۆمى دیموکراتیک، دابینکردنى بنه‌ڕه‌تیترین مافى نه‌ته‌وه‌یى ـ دیموکراتیکى گه‌لى کورده له چوارچێوه‌ى دیموکراتیزاسیۆنى تورکیا. مسۆگه‌ره ئه‌م سیستمه له وڵاتێک‌دا که دیموکراتیزه ده‌بێت و ماف بۆ هه‌ر یه‌ک له جیاوازییه نه‌ته‌وه‌یی، ئه‌تنیکى و کۆمه‌ڵه ئائینییه‌کان داده‌نرێ ده‌ناسێندرێت. له‌گه‌ڵ له‌ئارادابوونى کێشه‌ى کورد، ئۆتۆنۆمی؛ په‌سه‌ندکردنى ناسنامه‌ى کورد له یاساى بنچینه‌ییدا، په‌روه‌رده به زمانى دایکی، ئازادى بۆ کلتورى کوردان و کلتورهکانى تر؛ په‌سه‌ندکردنى ناسنامه‌ى کورد له‌گه‌ڵ ئازادى بیر و رامان، رێکخستنکردن و سیاسه‌تى ئازاد و له په‌یوه‌ندى له‌گه‌ڵ ئه‌مانه‌شدا، گفتوگۆکردنى کێشه‌کانى خۆى له گه‌ڕه‌که‌کان له سه‌ر بنه‌ماى ده‌رخستنى ئێرادهى گه‌لى کورد و چاره‌سه‌رکردنى کێشه‌کان به ده‌ستى خۆی، سه‌باره‌ت به هه‌ندێک کێشه‌ى گواستنه‌وه‌ى داواکارییه‌کان بۆ حکومه‌تى ناوه‌ندى و قبوڵکردنى مه‌جلیسى هه‌رێمى له چوارچێوه‌ى دیموکراتیزاسیۆنى تورکیایه. ئۆتۆنۆمى دیموکراتیک به‌م شێوه‌یه پێناسه ده‌کرێت.
ئۆتۆنۆمى دیموکراتیک، تایبه‌ته به ناسنامه‌کان و جیاوازییه نه‌ته‌وه‌یى و ئائینییه‌کان له ناو دیموکراسیدا؛ دامه‌زراوه‌یه‌کى تایبه‌ته و به واتاى به‌ده‌ستخستنى ئازادییه. هه‌ڵبه‌ت ئازادى و ئۆتۆنۆمى ته‌نیا بۆ کوردان نیه، به‌ڵکو دابینکه‌رى مافى ته‌واوى کۆمه‌ڵه ئه‌تنیکى و ئائینییه‌کانه له چوارچێوه‌ى دیموکراسیدا؛ به‌کارهێنانى مافى ناسینى کۆمه‌ڵان و تاکه‌کانه به شێوه‌یه‌ک که بێ دیموکراسى مه‌حاڵه. له ئۆتۆنۆمى دیموکراتیکدا ناوترێ لێره‌وه تا له‌وێ سنوور هه‌یه، به چینه‌کانى ناو ئه‌م سنووره ئه‌م مافانه ده‌درێت» یاخود وه‌ها چاره‌سه‌رى ئۆتۆنۆمى دیموکراتیک وه‌ها مادده و ئامانجێک له‌خۆ ناگرێت. ده‌رفه‌تى جێبه‌جێکردنى ئۆتۆنۆمى دیموکراتیک له ناو سیستمى شاره‌کانى تورکیا، سیستمى پارێزگا و هه‌رێمى جیاوازتریش هه‌یه. بۆیه، له پێناو جێبه‌جێکردنى ئۆتۆنۆمى دیموکراتیک، ئاستهنگبوونى پێکهاته‌ى شار، پارێزگا، هه‌رێم یان فیدراسیۆن یاخود به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى ئیدارى له ئارادا نیه. ئه‌م سیستمه له‌گه‌ڵ پێکهاته ئیدارییه‌کانى په‌سه‌ندکراوى سیستمى سیاسى هه‌نووکه‌یى هه‌ر وڵاتێک ده‌گونجێت. ئۆتۆنۆمى دیموکراتیک، هه‌ر پێکهاته‌ى ئیدارى ده‌توانێ ناسنامه‌ى کۆمه‌ڵه جیاوازه ئه‌تنیکییه‌کان له ناو دیموکراتیزاسیۆندا و له سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه، په‌یوه‌ندى سیاسی، ره‌خساندنى هه‌ل بۆ په‌روه‌رده به زمانى دایکی، ئازادى کلتوری، سیاسه‌تکردن به ناسنامه‌ى خۆ له سه‌ر بنه‌ماى ئازادى رامان و رێکخستنکردن بناسێنێت. مه‌جلیسى هه‌رێمیش، ئه‌مڕۆ پێویستى دیموکراسییه. ئه‌گه‌ر به‌دواى چاره‌سه‌رى کێشه له سه‌ر بنه‌مایه‌کى دیموکراتیک بێت و ئه‌م مافه بناسێنێت، ئه‌وکات ئه‌و کۆمه‌ڵگایه له‌گه‌ڵ رێکخستنکردنى خۆی، مه‌جلیسه‌کانى داده‌مه‌زرێنێت، ژماره‌یه‌ک له کێشه‌کانى چاره‌سه‌ر ده‌کات یاخود له رێگه‌ى گفتوگۆوه داواکارییه‌کانى دیارى کردووه و ده‌یگوازێته‌وه بۆ ناوه‌ند که به واتاى دابینکردنى پێویستییه‌کانى ئۆتۆنۆمى دیموکراتیکه. پێده‌چێت مه‌جلیسه‌کان وه‌ک هێزێکى ناوه‌ندى جیاواز، مهجلیسێکى ئه‌ڵته‌رناتیڤ له به‌رامبه‌ر ده‌وڵه‌ت یان مه‌جلیسه ناوه‌ندییه‌کان ببیندرێت؛ وه‌ها تێگه‌یشتنێک راسته. ئه‌م مه‌جلیسه هه‌رێمیانه هه‌روه‌ها که مه‌جلیسى ئه‌ڵته‌رناتیڤ نین، خاوه‌ن پێگه‌ى ئاسانکارى کار و خه‌باتى مه‌جلیسه ناوه‌ندییه‌کان نین. ئه‌م مه‌جلیسانه رێگر ده‌بن له چوونى هه‌ر کێشه‌یه‌ک بۆ ناوه‌ند. له‌گه‌ڵ چاره‌سه‌رکردنى زۆرێک له کێشه‌کان له هه‌رێمدا، له بنه‌مادا له‌به‌ر بوونى کێشه‌ى بچوک له نێوان ناوه‌ند و هه‌رێمدا و کێشه‌کانى تر، ده‌بنه ئاسته‌نگ بۆ دروستبوونى کێشه و قه‌یران. بۆیه هه‌ڵسه‌نگاندنیان وه‌ک ئه‌و ده‌زگایانه‌ى که یاریده‌ده‌رى په‌یوه‌ندى و رێسا دیموکراتیکه‌کانن پێویسته. ده‌بێ ئه‌م ده‌زگایانه که پێویستى دیموکراسین وه‌ک مافێکى سروشتى ببیندرێت و هه‌م وه‌ک خزمه‌تگوزارى پته‌وکردنى هه‌ماهه‌نگى و یه‌کێتى دیموکراتیک. ئه‌م مه‌جالیسانه نه ته‌نیا به دابه‌شکردن و بڵاوکردن، به پێچه‌وانه‌وه له‌گه‌ڵ بڵاوکردن و دابه‌شکردن له سه‌ره‌تادا به چاره‌سه‌رى کێشه‌کان له شوێنى خۆیدا، ئه‌سته‌مبوونى یه‌کێتى و یه‌کگرتوویى له‌ناو ده‌بات، له تووشبوون به وه‌ستان و نه‌جوڵان رێگرى ده‌کات و گشتیبوون و یهکدهستى به‌هێزتر ده‌که‌نه‌وه.