کۆمه‌ڵگا رۆشنبیر و هونه‌رمه‌ند
جیهان ئه‌ره‌ن
به‌شی یه‌که‌م
ئه‌و خه‌سڵه‌ته بنه‌ڕه‌تییه‌ی مرۆڤ که له گیانله‌به‌رانی دیکه‌ی سه‌ر رووی زه‌مین جیای ده‌کاته‌وه، نیشاندانی توانستی خوڵقاندنه‌وه‌ی خودی خۆیه‌تی. چونکه داهێنان خه‌سڵه‌تێکی تایبه‌ت به مرۆڤه. خوڵقاندنی شتێکی نوێ و ناولێکردنی و به‌کارهێنانی ئه‌م به‌رهه‌مه‌ی به مه‌به‌ستی ئاسانکاری له ژیاندا، دۆخێکه که له هیچ گیانله‌به‌رێکی دیکه‌دا نابینرێ. مرۆڤ به‌م تایبه‌تمه‌ندییه بنهڕهتییهیهوه ده‌گۆڕدرێ و ده‌گۆڕێ و به‌رده‌وام گه‌شه ده‌کات. ده‌رکه‌وتنی مرۆڤ له گیانله‌به‌رێکی سه‌ره‌تاییه‌وه و گه‌یشتن به ره‌وشێک که ئه‌مڕۆ هه‌ڵده‌ستێ به توێژینه‌وه‌ی قوڵاییه‌کانی گه‌ردون، بۆ ئه‌م خه‌سڵه‌ته‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه. یه‌که به یه‌که‌ی ئه‌م نوێکارییانه یان ته‌واوی ئه‌م نوێکارییانه پێکه‌وه له مرۆڤدا به‌رجه‌سته ده‌بێ و پاشان ده‌بێته ماڵی ده‌وروبه‌ره‌که‌ی، هه‌ندێکی دیکه‌ش به داهێنانی دیکه‌وه هێزی خوڵقاندنی خۆی ده‌رده‌خاته روو.
هه‌ر ده‌ستکه‌وتێکی مرۆڤ کاریگه‌ری ده‌کاته سه‌ر مرۆڤێک یان مرۆڤانی دیکه. ئه‌مه‌ش له‌نێو مرۆڤاندا رێگه له پێش لێکچوون ده‌کاته‌وه. ئه‌و مرۆڤانه‌ی که هه‌مان لێکچوون به‌رجه‌سته ده‌که‌ن ناسنامه‌ی کۆمه‌ڵگا یان ناسنامه‌ی گه‌لێک وه‌ده‌ست ده‌خه‌ن. به کورتی به‌م کاریگه‌رییانه‌ی مرۆڤ و به‌و ئه‌نجامانه‌ی لێیه‌وه ده‌رده‌که‌وێ ده‌وترێ کلتوریزهبوونی مرۆڤ. ئه‌م “شێوازه‌ی هه‌بوون” که ئه‌نجامێکی گشتی بهمرۆڤبوونه؛ وه‌ک زاناکان گوزاره‌ی لێوه ده‌که‌ن “دووه‌مین سروشتی مرۆڤ و یاخود دووه‌مین شێوازی هه‌بوونه”. واتا مرۆڤ له بوارێکه‌وه له لایه‌نی بایۆلۆژییه‌وه جیاوازه له گیانه‌وه‌ره‌کانی دیکه و له بواره‌که‌ی دیکه‌شه‌وه له لایه‌نی هه‌بوونی کلتورییه‌وه جیاوازه. له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا پێویسته ئاماژه به‌وه‌ش بکه‌ین که جیاوازی بایۆلۆژی له نێوان هه‌موو گیانه‌وه‌ره‌کاندا هه‌یه. له‌نێو جیهانی زینده‌وه‌راندا و له جیهانی رووه‌کیشدا جیاوازی بایۆلۆژی و جیاوازی فیزیکی هه‌یه. به‌ڵام ئه‌وه‌ی که مرۆڤ دهریخستۆته روو و ئه‌و دۆخه‌ی پێمان وت هه‌بوونی کلتوری، ته‌نها خاڵێکی جیاوازکارییه که ئێمه‌ومانان به‌رجه‌سته‌مان کردووه. له هه‌مان کاتدا هه‌بوونی کلتوری واتای به‌مرۆڤبوون ده‌گه‌یه‌نێت. هه‌ڵبه‌ته یه‌کێک له‌و وه‌ڵامانه‌ی که ده‌درێته پرسیاری “مرۆڤ چییه؟” له شێوه‌ی هه‌بوونی کلتوری مرۆڤدایه. که‌واته ئه‌وه‌ی هه‌بوونی کۆمه‌ڵگا و گه‌لان مسۆگه‌ر ده‌کات، نرخه ناسنامه‌ییه‌کانی تایبه‌ت به‌وانه. ئه‌م خولقێنهرییه و ئه‌م نرخانه هۆکار و ئه‌نجامی هه‌بوونی مرۆڤایه‌تییه وه‌ک کۆمهڵگهل له‌و کۆمه‌ڵگایه‌دا یاخود له‌و گه‌له‌دا. کۆمه‌ڵگاکان و به‌تایبه‌تیش گه‌لان بۆ چه‌سپاندنی هه‌بوونیان به ناسنامه‌کانی خۆیانه‌وه هه‌ندێ نرخ و ره‌هه‌ندی جۆراوجۆریان هه‌یه که ئاره‌زووی ده‌وڵه‌مه‌ندی و قوڵبوون ده‌که‌ن. هه‌ر یه‌ک له‌م نرخانه له‌نێو مێژووی ئه‌و کۆمه‌ڵگایه یاخود ئه‌و گه‌له‌دا بۆ پێکهاته‌ی مادی گۆڕاوه و ههبوونیانی ده‌سته‌به‌ر کردووه. ئابووری، زمان، هونه‌ر و وێژه و به‌رهه‌مه‌کانی دیکه که به‌رهه‌می خودی مرۆڤن ئه‌و نرخ و ده‌ستکه‌وتانه‌ن، هه‌بوونی ئه‌و ناسنامانهیان ئه‌نجامگیر کردووه. ده‌شێ زیاتر درێژه به‌م لیسته‌ی نرخ و ده‌ستکه‌وته مرۆییانه بدرێ.
ئه‌گه‌رچی گرنگی هه‌ر یه‌کێک له‌م قازانجانه‌ی که پێکهێنه‌ری ناسنامه‌ی گه‌لانن به گوێره‌ی فه‌لسه‌فه و ئایدیۆلۆژی هه‌ر مرۆڤێک جیاوازیشی هه‌بێت، به‌ڵام ئه‌وه‌ش راستینه‌یه‌که و ناتوانرێ لێوه بدوێین که هه‌ر کۆمه‌ڵگایه‌کیش به‌مانه و به پێکهاته‌ی هاوشێوه‌یان ناسنامه‌ی خۆیان دروست کردووه. ئه‌م نرخانه جیاوازییان له کۆمه‌ڵگایه‌ک بۆ کۆمه‌ڵگایه‌کی دی و له جوگرافیایه‌ک بۆ جوگرافیایه‌کی دیکه ده‌سته‌به‌ر کردووه، وه‌ک ده‌وڵه‌مه‌ندی گه‌لانی دیکه، رێگه‌یان له پێش دروستبوونی کلتوری جیاواز کردۆته‌وه. پێکهاته که‌مینه جیاوازه‌کانیش وه‌ک ئه‌نجامێکی ئه‌مه هاتنه ئاراوه. مرۆڤ بوونه‌وه‌رێکه که به‌رده‌وام له پێشبڕکێی خوڵقاندنی کلتوردایه. کاتێ که ده‌وترێ کلتور پێویسته له تێکڕای ئه‌و شتانه بگه‌ین که بۆ مرۆڤ ده‌گه‌ڕێنه‌وه. به‌ڵام ناشتوانرێ بوترێ تێکڕای ئه‌و شتانه‌ی که مرۆڤ خوڵقاندوونی سوودی بۆ ته‌واوى مرۆڤایه‌تی هه‌یه، بۆته مایه‌ی ئاسانکاری بۆ ژیانی مرۆڤ، دوژمنایه‌تی که‌م کردۆته‌وه و دۆستایه‌تی زیاد کردووه. لێره‌دا ناکۆکییه‌کی له‌و شێوه‌یه ده‌رده‌که‌وێ، ماده‌م ئه‌و شتانه‌ی پێیان ده‌ڵێین نرخه کلتورییه‌کان و خوڵقێنراوی ده‌ستی خودی مرۆڤه، چۆن ده‌بێ هه‌ندێک له‌و خوڵقێنراوانه رێگه له پێش ده‌رکه‌وتنی ئه‌نجامی دژه‌مرۆییانه ده‌کاته‌وه؟ بۆ نمونه کلتوره‌کانی شه‌ڕ و کوشتار، کۆمه‌ڵکوژی، تاڵانی و بهخۆچوواندن که تاوانی مرۆییانه‌ن، چۆن و بۆچی خوڵقێنران؟ کێ و چ که‌سانێک له‌مانه چ قازانجێک وه‌ده‌ست دێنن؟ کێ و چۆن سوود له یه‌ک به‌وی تر کوشتنی مرۆڤ ده‌بینێ؟ ئه‌م کلتوره دژه‌مرۆییانه‌ی که به ده‌ستی مرۆڤایه‌تی خوڵقاوه رابردوویه‌کی هه‌زاران ساڵه‌ی هه‌یه، پێویسته شیکردنه‌وه‌یه‌کی بناخهییانه بکرێ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که دونیای هزریی ئه‌و مرۆڤه‌ی رێگای له‌پێش ئه‌مه خۆش کردووه چۆن و به‌چ شێوه‌یه‌ک رووپۆش کراوه، چۆن و به‌چ رێ و رێبازێک ئه‌مانه‌یان به مرۆڤایه‌تی قهبوڵاندووه. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌مه بابه‌تێکی زۆر قووڵ و به‌رفراوانه ناشێ له نووسینێکی وه‌هادا ده‌رفه‌تی شیکردنه‌وه‌ی ئه‌م هۆکارانه‌مان هه‌بێ، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هزراندن له‌سه‌ر بابه‌ته‌که خوڵقاندنی کلتوری ده‌سته‌به‌ر ده‌کا و سهرئێشاندنمان پێوه‌یه، رێگا له‌به‌ر بهکلتوربوونمان ده‌کاته‌وه.
له کاتێکدا که باسمان له هاوبه‌شبوونی کلتوری و باسمان له داهێنانی هه‌ندێ کلتوری دژهمرۆییانهمان کرد له روانگه‌ی زیاتر روونکردنه‌وه‌ی بابه‌ته‌که‌وه پێویسته ته‌ماشایه‌کی راستیینه‌ی گه‌له‌که‌ی خۆشمان بکه‌ین. راستینه‌یه‌کی حاشاهه‌ڵنه‌گره که خاوه‌نی دێرینترین کلتوری رۆژهه‌ڵاتی ناوینین. زمانی کوردی یه‌کێکه له زمانه هه‌ره‌دێرینه‌کانی مرۆڤایه‌تی و ته‌نانه‌ت گومانی تێدا نییه که بۆته زه‌مینه‌یه‌کیش بۆ زۆرێک له زمانه‌کانی دیکه. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی یه‌که‌مین به‌رهه‌می مرۆڤایه‌تی له‌م خاکه‌دا داهێنراوه، دۆخی ناو وه‌رگرتن و ناولێنانهکانیش یان به کوردی بووه یان به‌و زمانانه کراوه که کوردی زه‌مینه‌یان بووه و ئه‌مه‌ش ره‌وشێکه که ناشێ له‌به‌رچاو نه‌گیرێ. بۆ نمونه سه‌لمێنراوه که‌وا یه‌که‌مین نیشته‌جێبوون و کشتوکاڵ له کوردستاندا سه‌ری هه‌ڵداوه. له‌م روانگه‌یه‌وه گه‌ر به ته‌نهاش هه‌ڵبسه‌نگێنرێ، ده‌بینرێ رێگای له‌پێش ده‌وڵه‌مه‌ندی کلتوری کردۆته‌وه و چه‌نده قازانجێکی گه‌وره‌شه.
هاوئاست له‌گه‌ڵ گه‌شه‌سه‌ندنی بوونی کۆمه‌ڵگه‌لی مرۆڤایه‌تیدا پێشکه‌وتنی بناخه‌ییانه‌ی ژیانی نیشته‌جێبوون له کوردستاندا بۆته هۆکار بۆ مانه‌وه‌ی کورد له‌سه‌ر پێ و به کلتورهکهیهوه هه‌تا وه‌کو رۆژگاری ئه‌مڕۆمان بێت، ئه‌مه‌ش سه‌ره‌ڕای هه‌موو سیاسه‌تی هێرش و قڕکردن له به‌رامبه‌ریان و گه‌ر به شێوه‌ی پێکهاته‌یه‌کی پڕکێشهویش بووبێ. ئه‌گه‌ر له (500) پاش زایینیشه‌وه وه‌ک گه‌ل ناو به‌ناو پێشکهوتنیشمان دروست کردبێ سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش دیسانه‌وه گه‌لێکین که هه‌م له ناوخۆ و هه‌م لهدهرهوهشهوه دووچاری فشار و بهخۆچوواندن و خیانه‌ت بووینه‌ته‌وه، له به‌رامبه‌ر ئه‌م نزیکبوونانهی که رێگا له پێش خراپبوونی پێکهاته‌ی کۆمه‌ڵایه‌تیمان ده‌کاته‌وه به تایبه‌تیش له‌م دوو سه‌ده‌ی دواییدا به شێوه‌یه‌کی چڕ و پڕ تێکۆشانی بێ‌وچان ده‌ده‌ین. ده‌شێ له‌به‌ر هۆکاری که‌موکۆڕی له‌نێو ئه‌م تێکۆشانانه‌دا و به تایبه‌تیش له بواری رێبه‌ر و سه‌رکێشدا نرخ و به‌ها کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانمان گه‌شه‌ی نه‌سه‌ندبێ، به‌ڵام ئه‌گه‌رچی به شێوه‌یه‌کی پڕ نه‌خۆشی و په‌تاش بووبێ و به شێوه‌یه‌کی به‌ش به‌ش و کهموکۆڕیش بووبێ، هه‌بوونی کوردانی وه‌ک پێکهاته‌یه‌کی سۆسیالی پاراستووه و به رۆژگاری ئهمرٍِۆی گه‌یاندووه. له ئه‌نجامی تێکۆشانی ئه‌م سی ساڵه‌ی دواییشدا، گۆڕان و گۆڕانکارییه‌کی گرنگمان له لایه‌نی کۆمه‌ڵایه‌تیشه‌وه به‌خۆوه دی که ئه‌م قۆناخه‌ش هێشتا به‌رده‌وام ده‌کات.
به گشتی گه‌لان و به تایبه‌تیش زمانی تێکۆشانی گه‌لی کورد له سه‌ده‌ی بیسته‌مدا له چوارچێوه‌ی خۆپاراستن له به‌رامبه‌ر فشاره ده‌ره‌کییه‌کان بووه. چونکه وه‌کو گه‌لێک، گه‌لی کورد خاکی هیچ گه‌لێکی دیکه‌ی داگیر نه‌کردووه، قه‌ده‌خه‌ی له‌سه‌ر زمان و کلتوری هیچ گه‌لێکی دیکه دانه‌ناوه، نزیکبوون و هه‌ڵوێستی فهرمانڕٍهوایانی وه‌ک عه‌ره‌ب و فارس و به تایبه‌تیش تورک له به‌رامبه‌ر کوردان به ته‌واویش له‌سه‌ر بنه‌مای قڕکردن بووه. شێوازی بناخه‌یی ئه‌مه‌ش “داگیرکردن به زۆردهستیی سه‌ربازی، تاڵانکاری به رێگای زه‌ختی سیاسی، له بواری ئابوورییه‌وه برسیکردن و له بواری کلتورییشهوه بهخۆچوواندن” بووه. ئه‌گه‌ر چی ئه‌مڕۆکه ئه‌م شێوازانه له باشوری کوردستاندا له ئاستێکی که‌مدا گۆڕانیشی به‌سه‌ردا هاتبێ، له وڵاته‌که‌ماندا و له به‌رامبه‌ر گه‌له‌که‌ماندا به تایبه‌تیش له لایه‌ن فه‌رمانڕه‌وایانی تورکه‌وه به‌کارهێنانی ئه‌و شێوازه کارێکی ده‌ست لێبه‌رنه‌دراوه و به‌رده‌وامه له کرداری ده‌کرێته‌وه. گه‌لی کوردیش به شێوه‌یه‌کی سروشتی له هه‌موو لایه‌که‌وه له به‌رامبه‌ریدا تێده‌کۆشێ.
له‌م چه‌ند ساڵه‌ی دواییدا له عێراقدا رووداو و گۆڕانکاری گرنگ روو ده‌ده‌ن که ناوه‌ندی هه‌رێمه‌که‌مانه، کاریگه‌ری ئه‌م گۆڕانکارییانه‌ش له هه‌ر چوارپارچه‌ی کوردستاندا هه‌یه، له هه‌مان کاتدا ئه‌م پێشکه‌وتن و گۆڕانکارییانه‌ش به ئه‌نجامه سیاسییه‌کانییه‌وه ده‌بێته مژاری گفتوگۆ بۆ کوردان. به‌ڵام ئه‌م گۆڕانکارییه نوێیانه و هه‌ڵبه‌ته هه‌ڵسه‌نگاندنی ئه‌نجامی کاریگه‌رییه ئه‌رێنی و نه‌رێنییه‌کانی لایه‌نی کلتوری بۆ گه‌له‌که‌مان به‌لانی که‌م هێنده‌ی ئه‌نجامه سیاسییه‌کانی گرنگه. هاوشانی گۆڕانکارییه سیاسییه هه‌نووکه‌ییه‌کان و کاریگه‌رییه‌کانی سه‌ر کۆمه‌ڵگا راسته‌وخۆ رێڕه‌وی پێشوه‌چوونه‌کان ده‌ستنیشان ده‌کات، ئه‌مه‌ش به تایبه‌تی له باشوری کوردستاندا به‌و شێوه‌یه‌یه. چونکه ئه‌و بارودۆخه‌ی که ئێستا له عێراقدا هه‌یه نه په‌یوه‌ندی به دێنامێکه ناوخۆییه‌کانی عه‌ره‌به‌کانه‌وه هه‌یه و نه ئه‌نجامێکی راسته‌وخۆی تێکۆشانی کوردانه له به‌رامبه‌ر سیسته‌م. راسته، کوردان له دژی سیسته‌می به‌عس بوون، به‌ڵام تێکۆشانی کوردان سیسته‌می نه‌ڕووخاند. له هه‌مان کاتدا نه‌شیتوانی ببێته به‌هانه‌یه‌ک بۆ دهستهاوێشتن و ده‌ستێوه‌ردانی نێوده‌وڵه‌تیش. دهستهاوێشتن له ده‌ره‌وه و به به‌هانه‌ی جیاوازه‌وه ئه‌نجام درا. کاتێک ره‌وشه‌که به‌و شێوه‌یه بێ، به‌شێکی گه‌وره له‌و گۆڕانکارییه‌ی له‌و هه‌رێمه‌ی که پێی ده‌ڵێین ئێراق و له باشووری کوردستانیشدا شیمانه‌ی ده‌رکه‌وتنییان ده‌کرێ به گوێره‌ی خواستی گه‌لانی ناوچه‌که نابێت. وه‌ک له ئه‌زموونه‌کانی قۆناخه‌کانی رابردووش‌دا ئاشکرا بوون، تاکهرێگا بۆ ئه‌وه‌ی گه‌لان گۆڕانکارییه‌کان له‌سه‌ر بناخه‌ی به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی خۆیان بونیاد بنێن، گه‌شه‌پێدانی رێکخستنی دیموکراتیکه که به تێکۆشان له‌و پێناوه‌دا به‌دی دێت. به‌ڵام له‌م سه‌رده‌مه‌دا بۆ سه‌رهه‌ڵنه‌دانی هێزی گه‌ل له‌م بواره‌دا کۆت و به‌ندی مه‌ترسیدارتر له کۆت و به‌نده مێژووییه‌کان هه‌یه.