هونه‌ر گه‌شه‌پێده‌ری ره‌وشتی ئازادی و هانده‌ری تێكۆشانی كۆمهڵگایهـ ۱
مسته‌فا قه‌ره‌سو
به‌شی یه‌كه‌م
بابه‌ته‌كانی سیاسه‌تی كلتور، نزیكبوونمان بۆ كلتور، پێگه و راوه‌سته‌ی هونه‌ر و هونه‌رمه‌ند، به‌ڕاستیش ئه‌و مژار و ناوهڕۆكانهن كه‌وا پێویستیان به هه‌ڵسه‌نگاندنی تایبه‌ته. ده‌توانین زۆر به ئاشكرا گوزاره له‌مه‌وه بكه‌ین كه سیستمی كاپیتالیزم بۆ به‌رده‌وامیدان به داگیركه‌ری و فه‌رمانڕه‌وایی سه‌ر كۆمه‌ڵگا هه‌موو شێوه كار و چالاكییه‌كی كلتوری و هونه‌ری خۆی به‌كار ده‌هێنێ. له مێژوودا هیچ سیستمێكی داگیركه‌ری دیكه نه‌بووه به‌م قه‌واره‌یه كلتور و هوونه‌ر له به‌رژه‌وه‌ندی ده‌سه‌ڵات و داگیركه‌ری خۆیدا به‌كار هێنرابێت. كاپیتالیزم وه‌ك هه‌موو شتێكی رزاندووه و له سازشكارییدا خنكاندویه‌تی. له هه‌مان كاتدا كلتور و هونه‌ر و هونه‌رمه‌ندی كردۆته ئه‌كته‌ری ئه‌م رزاندن و سازشكارییه. ته‌نانه‌ت هه‌موو جۆره كار و چالاكییه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی كردۆته بابه‌تی به‌كاربردن و داگیركه‌ری. ده‌توانین به‌م شێوه‌یه گوزاره له‌مه‌وه بكه‌ین؛ ئه‌مڕۆ سیستمی كاپیتالیست باڵاده‌ستی و داگیركه‌ری خۆی له به‌كارهێنانی هێزی سیاسی و سه‌ربازی و ئابووری زیاتر پشت به به‌كارهێنانی هێزی كلتوری خۆی ده‌به‌ستێ. سیستمی داگیركه‌ری كاپیتالیست زیاتر به جێگیركردنی كلتوره‌كه‌ی هه‌بوون و جێ و پێگه‌ی خۆی له‌و شوێنه‌دا پته‌و ده‌كات. له‌م روانگه‌یه‌شه‌وه ئه‌و بواره‌ی كه مرۆڤایه‌تی پێویسته زیاتر تێبكۆشێت تێیدا له به‌رامبه‌ر ئه‌م سیستمه سازشكار و رووخێنهرهدا بواری كلتورییه. تا له بواری كلتورییه‌وه خه‌بات و تێكۆشان نه‌كرێ له به‌رامبه‌ر سیستمی كاپیتالیست، له تێكۆشانه‌كانی به‌رامبه‌ر ئه‌م سیستمه‌دا سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست ناخرێ، ناشتوانرێ سیستمێكی ئازادی و دیموكراتیك بۆ گه‌لان بونیاد بنرێت. تا هه‌ڵوێست و راوه‌سته له به‌رامبه‌ر ئه‌و سیاسه‌ته‌ی كه كاپیتالیزم له‌سه‌ر كلتور و هونه‌ر و هونه‌رمه‌نددا سه‌پاندویه‌تی، نیشان نه‌درێ و گه‌شه به ئهڵتهرناتیفێكی كلتوری و هونه‌ر و نزیكبوونی هونه‌رمه‌ندی نه‌درێت، سیستمێكی دادپه‌روه‌ری و یه‌كسانی كۆمیناڵی دیموكراتیك بونیاد نانرێت.
سیاسه‌تی “كلتور و هونه‌ر”ی سیستمی داگیركه‌ر، سیاسه‌تی “هونه‌رمه‌ند”ی ئه‌وه‌نده به‌هێز و كاریگه‌ره كه ئه‌و كۆمه‌ڵگایانه‌ی كه ده‌ڵێن تێكۆشانی هه‌ره رادیكاڵیان له به‌رامبه‌ر سیستم ئه‌نجام داوه، نه‌یانتوانیوه خۆیان له كاریگه‌رییه‌كانی سیاسه‌تی كلتوری سیستم رزگار بكه‌ن، به پێچه‌وانه‌وه نایه‌نه پێگهیهكهوه كه له بوون به مه‌زهه‌بی سیستم رزگاریان ببێ. ئه‌گه‌ر ناتوانرێ پێگه ناته‌واوه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ به‌سه‌ر ببرێ، ته‌واوی ئه‌و بزووتنه‌وانه‌ی كه خۆیان به پێگه‌ی هه‌ره رادیكاڵی دژبه‌ری سیستمی داگیركه‌ری كاپیتالیست نیشان ده‌ده‌ن، ئه‌و بزووتنه‌وانه‌ی كه جیا له سیستمی كاپیتالیست، هه‌وڵی بونیادنان و دامه‌زراندنی سیستمێكی دیموكراتیك و ئازادگهرا ده‌ده‌ن “بزووتنه‌وه‌ی ئێمه‌ش له‌نێو ئه‌مه‌شدا” رزگار نابن له بوون به مه‌زهه‌بی سیستم. هه‌روه‌ها تاوه‌كو چه‌مك و كلتور ــ هونه‌ری گه‌ل، پراكتیكی مه‌یلی كلتور ــ هونه‌ری كۆمیناڵی دیموكراتیك و راستینه‌ی هونه‌ر و هونه‌رمه‌ندی پراكتیزهكار دهرنهكهوێتهڕوو، بانگه‌شه‌كردنی بونیادنانی سیستم له خه‌یاڵێك به‌ولاوه هیچی تر نابێ.
زۆر به ئاسانی بڵێین؛ له مێژوودا به‌شێكی گه‌وره‌ی هونه‌رمه‌ند و ئه‌و كه‌سانه‌ی كه به كلتور و هونه‌ره‌وه خه‌ریك بوون لایه‌نگری گه‌ل بوون. ته‌نانه‌ت زۆرێك له‌و كه‌سایه‌تییانه‌ی كه له نێو جیهانی كلتور و هونه‌ردان به زۆری لایه‌نگری گه‌لی چه‌وساوه و هه‌ست و سۆز و داخوازییه‌كانی گه‌ل وه‌ده‌نگ هێناوه. له‌م روانگه‌یه‌شه‌وه له بناخه‌دا واتای هونه‌ر و هونه‌رمه‌ند واتای كلتور، واتای نواندنی تازه‌ترین، هاوشانبوون له‌گه‌ڵ تازهگهرییهكاندا، له‌م لایه‌نه‌شه‌وه واتا راوه‌ستانه له به‌رامبه‌ر كۆنه‌كانه یاخود له پۆزسیۆنی دژبهرایهتیكردنی كۆنه‌كانه. به تایبه‌تی تاوه‌كو تێكۆشانی ئازادی مرۆڤایه‌تی و تێكۆشانی ئازادی گه‌لان و تێكۆشانی دیموكراتییان به‌ره‌و پێش بچێ، ده‌بینرێ كه‌وا هونه‌رمه‌ندان زیاتر لایه‌نگری تێكۆشانی ئازادی و دیموكراسین و ده‌بینرێ كه‌وا تاكه هه‌ڵبژارده‌یان له‌م چوارچێوه‌یه‌دا دهرخستۆتهڕوو.
ژیانی كلتور و هونه‌ر، چالاكی سه‌رله‌نوێ به‌رهه‌مهێنانه‌وه‌یه، له هه‌مان كاتدا هونه‌رمه‌ند، سه‌رله‌نوێ به‌رهه‌مهێنه‌ره‌وه‌ی ژیانه. كاتێك سه‌رله‌نوێ ژیان به‌رهه‌م ده‌هێنێته‌وه، نه‌ك به دووباره‌كردنه‌وه به‌سه‌رچووه‌كان یان كۆنه‌كان، به‌ڵكو له كۆنه‌كه‌یان جوانتر، زیاتر ئازادیخواز، زیاتر دیموكراتیك و ئه‌مه و ئه‌وانه‌ی په‌ره به فكری یه‌كسانی و دادپه‌روه‌ری و هه‌ست و سۆزه‌كانی له كۆمه‌ڵگادا ده‌ده‌ن، له واتای راسته‌قینه‌دا هونه‌رمه‌ندن و كه‌سایه‌تی كلتورین. له رۆژگاری ئه‌مڕۆماندا گه‌ر باس له سه‌ركه‌وتنی ئاستی فیكری ئازادی و دیموكراسی ده‌كه‌ین، ئه‌مه له هه‌مان كاتدا له ئه‌نجامی “به شێوه‌یه‌كی زۆر به‌هێز گه‌یاندنی فكر و هه‌سته یه‌كسانی و ئازادی و دیموكراتیكه‌كانی هونه‌رمه‌ند و ئه‌و كه‌سایه‌تییانه‌ی كه له مێژوودا له بواره كلتوری و هونه‌رییه‌كاندا كاریان كردووه” گه‌یشتۆته به‌مڕۆ و له ئه‌نجامی خولقێنه‌ری ئه‌وان سه‌ركه‌وتنی ئازادی و دیموكراتی قازانج كراوه. گه‌ر ئه‌مڕۆ ئازادی و دیموكراسی بۆته فكرێك كه هه‌موو كه‌سێك به‌رگری لێ ده‌كات، لێره‌دا ره‌نجی هه‌ره گه‌وره ره‌نجی كه‌سایه‌تی كلتور و هونه‌رییه. گه‌ر له مێژوودا به هه‌وڵ و ته‌قه‌لای كه‌سایه‌تییه‌كانی كلتور و هونه‌ر و هه‌سته‌كانیان له بواری دیموكراسی، ئازادی، دادپه‌روه‌ری، یه‌كسانیدا نه‌بوایه، دیسان گه‌ر به تێكۆشان و ئامانجه فیداكارییه‌كانیان نه‌بوایه، ئه‌مڕۆ وشه‌ی ئازادی و دیموكراسی به هیچ شێوه‌یه‌ك له‌سه‌ر زمانی مرۆڤایه‌تی، له دڵ و مێشكی مرۆڤایه‌تی نه‌ده‌بووه به‌ها و نرخی هه‌ر جوان و به‌پێز. له مێژووی كلتور و هونه‌ردا، له مێژووی مرۆڤایه‌تیدا زیاتر كه‌سایه‌تی هونه‌رمه‌ند و كلتوری به زۆرینه رۆڵی به‌م شێوه‌یه‌یان هه‌بووه. به تایبه‌تی له سه‌ده‌ی نۆزده و بیستدا شتێكی رێكه‌وت نییه كه هونه‌رمه‌ندان به ته‌واوی لایه‌نی ئازادی و دیموكراسی، دادپه‌روه‌ری و یه‌كسانییان گرتووه و بوون به پارێزه‌ری فكر و بیردۆزییهكانیان، به پێچه‌وانه‌وه پێویستهییهكی سه‌ره‌كی رۆڵی مێژوویانه و ئومێد و هه‌ست و سۆزه‌كانیان بووه. به‌م هۆیه‌شه‌وه له سه‌ده‌ی نۆزده و بیستدا، له كاتێكدا كه “90%” هونه‌رمه‌ندان خاوه‌نی فیكری سۆسیالیست بوون، له هه‌مان كاتدا له‌نێو ئه‌و رێكخستنهدا جێگه‌یان گرتووه. هه‌ڵوێستی خۆیان زۆر به روون و ئاشكرایی له‌نێو تێكۆشانی سۆسیالیزمدا ده‌ستنیشان كردووه. ته‌نانه‌ت له هه‌ر كه‌سێك زیاتر له لایه‌نی دادپه‌روه‌ری و ئازادی و یه‌كسانییه‌وه هه‌ڵوێستی خۆیان نیشان داوه. ئایا ئه‌م كردارانهیان هه‌ڵه‌ن؟! هه‌ڵبه‌ته هیچ هه‌ڵه و چهوتییهكیان له‌مه‌دا نه‌كردووه. له سه‌ده‌ی نۆزده و بیسته‌مدا به ته‌واوی جێگرتنی هونه‌رمه‌ندان له نێو پارته سۆسیالیسته‌كاندا له نێو پارته كۆمێنیستهكاندا و هاوكاریكردنی تێكۆشان و خهباتهكانیان و بوون به لایه‌نێك له‌م تێكۆشانه به ته‌واوه‌تی هه‌ڵوێستێكی راست و دروسته. له‌م روانگه‌یه‌شه‌وه هیچ كه‌سێك له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هونه‌رمه‌ندان كلتوری و ئه‌و كه‌سانه‌ی به هونه‌ره‌وه خه‌ریكن هه‌ڵوێسیان له‌پاڵا تێكۆشانی سۆسیالیستی و پارته سۆسیالیست و پارته كۆمۆنیسته‌كان وه‌رگرتووه، ره‌خنه بكرێن. به پێچه‌وانه‌وه گه‌ر هه‌ڵوێستێكی وه‌هایان وه‌رنه‌گرتایه ده‌بوا ره‌خنه بكرانایه.
ناته‌واوییه‌كانی پارادیگمای بیردۆزی سۆسیالیزمی بونیادنراو له تیۆری و رێكخستنی سیستمی كه سه‌ركه‌وتنی تێكۆشان خولقاندوێتی ره‌نگی داوه‌ته‌وه. له‌م روانگه‌یه‌وه وه‌رگه‌ڕانی سۆسیالیزمی بونیادنراو بۆ سیستمێكی ده‌سه‌ڵاتگه‌را ــ ده‌وڵه‌تگه‌را، نه‌بوون به وه‌ڵامی ئومێدی گه‌لان و رووناكبیران و هونه‌رمه‌ندان به ته‌واوی مژارێكی جیاوازه. ئه‌وه‌ی كه لێره‌دا ره‌خنه ده‌كرێ رێبازه‌كانی تێكۆشان و رێكخستن و پارادیگمای تیۆری و بیردۆزی ئه‌م سۆسیالیزمهیه نه‌ك هه‌ڵوێستی رووناكبیر و هونه‌رمه‌نده‌كان. گه‌ر هه‌زار ساڵیشی به‌سه‌ردا بچێ و گه‌ر سه‌د هه‌زار ساڵیشی به‌سه‌ردا تێپه‌ڕێ، هه‌ڵوێستی رووناكبیر و هونه‌رمه‌ندان هه‌ر ده‌بێ هه‌موو كاتێك لایه‌نگری فكره كرمهڵایهتییه یه‌كسانی و دادپه‌روه‌ری و سۆسیالیستیه‌كان بن. نه‌ك به ته‌نهاش لایه‌نگر به‌ڵكو پێویسته له نێو تێكۆشانهكهشیدا بن. پێویسته له‌م مژاره‌دا هه‌ڵوێستیان به ئاشكرا دهربخهنهڕوو.
پاش رووخان و داڕمانی سۆسیالیزمی بونیادنراو و باڵاده‌ستبوونی كاپیتالیزم، به‌تایبه‌تی رۆشنبیره بۆرژواكانی سیستمی كاپیتالیست و ئه‌و كه‌س و كه‌سایه‌تییانه‌ی كه له چوارچێوه‌ی ئه‌م سیستمه‌دا دههزران و ده‌ژیان له‌به‌ر نه‌رێنییه‌كانی رابردوو هه‌وڵی سه‌پاندنی ئه‌مه‌یان به‌سه‌ر كۆمه‌ڵگا و رۆشنبیر و هونه‌رمه‌نده‌كاندا ده‌دا كه “ده‌بێ رۆشنبیر و هونه‌رمه‌ند به سیاسه‌ته‌وه خه‌ریك نه‌بن و له ئایدیۆلۆژی دوور بن”. به‌م شێوه‌یه‌ش چینه تاڵانچییه سه‌رده‌سته‌كان، هه‌وڵیان ده‌دا رۆشنبیر و نووسه‌ره‌كان بێهه‌ڵویست و ته‌نها وه‌ك وه‌رگر و ته‌ماشاكه‌رێكی شه‌ڕ و تێكۆشانه‌كانی نێوان چینی ده‌سه‌ڵاتدار و گه‌لدا بن. به‌تایبه‌تی له سه‌ده‌ی رابردوودا وه‌ك له مێژووشدا بینراوه، رۆشنبیر و هونه‌رمه‌ند كاتێك له به‌رامبه‌ر سیستم هه‌ڵوێست داده‌نێن ره‌هایه‌تی ئه‌و سیستمه ده‌خه‌نه ژێر پرس و به‌دواداچوونه‌وه، به‌م شێوه‌یه‌ش سیستم له به‌رده‌وامكردنی تاڵانكاری و باڵاده‌ستیدا دووچاری زۆری و زه‌حمه‌تی كراوه. به‌م هۆیه‌شه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی هونه‌رمه‌ندان و رۆشنبیران نه‌بنه نیشانده‌ری هه‌ر جۆره ئامانجێك به كۆمه‌ڵگا و هه‌ڵوێست نیشانده‌ر و پێشه‌نگ له‌م بواره‌دا، تا پێیان ده‌كرێ به پێویستی ده‌زانن ئامۆژگارییان بكه‌ن. ئامۆژگارییان ده‌كه‌ن كه ته‌نها باس له كێشه‌كانه‌وه بكه‌ن و ده‌ستنیشانیان بكه‌ن، به‌ڵام ئامانج نیشانی كه‌س نه‌ده‌ن و ته‌نانه‌ت نه‌بنه رێخۆشكهریش له به‌رده‌م هه‌ڵبژاردنی رێگاچاره‌یه‌كی وه‌هادا. ئه‌گه‌رچی بزاوته پۆست مۆدێرنه‌كان و ئه‌وانه‌ی كه خاوه‌نی نزیكبوونه كلتورییه‌كانی ئه‌م بزاوتانهبوون، له ئاستێكی دیاردا ره‌خنه‌یان له نزیكبوونی مۆدێرنیستانهی سیستمی كاپیتالیزمی سه‌ده‌ی نۆزده و بیستهمیدا و به‌تایبه‌تیش ره‌خنه‌یان له هه‌ڵه و چه‌وتی بواره‌كانی ئازادی، دیموكراسی، ئابووری، كۆمه‌ڵایه‌تی و كلتوریدا ده‌گرت و گوزاره‌شیان له‌وه‌وه ده‌كرد كه پێویسته كلتور و هونه‌ر و ئه‌و كه‌سایه‌تییانه‌ی به‌م كارانه هه‌ڵده‌ست نه‌بنه خاوه‌نی پێگه‌ی پێشه‌نگایه‌تیكردنی كۆمه‌ڵگا و نه‌گه‌نه ئاستێك كه رێگاچاره نیشانی كه‌س بده‌ن.
ئاشكرایه ئه‌م جۆره هه‌ڵسه‌نگاندنانه ره‌خنه‌گره له نزیكبوون و كه‌موكوڕییه‌كانی سیستم، به‌ڵام نه‌ك بۆ به‌سه‌ربردن و تێپه‌ڕكردنی داگیركاری و ده‌سه‌ڵاتپه‌رست و فشاربه‌ری كاپیتالیسته، به‌ڵكو بۆ له بڕبهندان رێكوپێككردنی سیستم گیراون. له رۆژگاری ئه‌مڕۆشماندا زۆر به رون و ئاشكرایی ده‌بینرێ كه ئه‌م نزیكبوونانه كاریگه‌رییه‌كی گه‌وره‌ی كردۆته سه‌ر سیاسه‌تی كلتور ــ هونه‌ر و هه‌روه‌ها كاریگه‌ری كردۆته سه‌ر هونه‌رمه‌ند و ئه‌و كه‌سایه‌تییانه‌ی كه به‌م بوارانه‌وه خه‌ریكن. به‌تایبه‌تی له سه‌ده‌ی رابردوودا ئهنجامگیرنهبوونی ئومێد و ئامانجه‌كانی سۆسیالیزمی بونیادنراو و ته‌نانه‌ت شوێن شوێن له‌جیاتی هه‌وڵدان له پێناو مه‌یسه‌ركردنی ئومێد و ئامانجه‌كانی، به پێچه‌وانه‌وه ده‌بینرێ كه خواستوویانه به بیانووی ئه‌وه‌ی كه‌وا كلتور و هونه‌ر ده‌بێته هۆی ده‌ركه‌وتنی شتی نه‌رێنی و ناله‌باری و تێكۆشانی ئازادی و دیموكراسی ته‌سك ده‌كات، هه‌وڵ دراوه رۆڵی كلتور و هونه‌ر و ته‌واوی بوار و كرداره مێژووییه‌كانی به پێچه‌وانه‌وه بسووڕێننه‌وه. له‌م روانگه‌یه‌شه‌وه ده‌رده‌كه‌وێ كه بناخه و پاڵپشته كلتوری و هونه‌رییه‌كانی ئومێد و تێكۆشان تێكۆشه‌رانی ئازادی و دیموكراتی گه‌لان وشك بكرێ و به‌مه‌ش تێكۆشان لاواز بكرێ، ئه‌مه‌ش كراوه‌ته ئامانجی سه‌ره‌كی بیانووه‌كان. لێره‌شدا روون بۆته‌وه كه له ئاستێكی دیاریكراودا سه‌ركه‌وتنیان به‌ده‌ست هێناوه.
پێویسته ئاماژه به‌مه بكرێ؛ تێكۆشان و هه‌وڵ و خه‌باته شۆڕشگێڕییه‌كان، تێكۆشانی ئازادی و دیموكراتیك، له مێژوودا به‌رده‌وام بوونه‌ته رێخۆشكه‌ر بۆ كلتور و هونه‌ر. گه‌ر بێت و له قۆناخه مێژووییه‌كان بكۆڵرێته‌وه، ئه‌و سه‌رده‌مانه‌ی كه كلتور و هونه‌ر په‌ره‌یان سه‌ندووه، ئه‌و سه‌رده‌مانه‌ن كه كۆمه‌ڵگا كه‌وتۆته نێو شۆڕش و هه‌وڵ و تێكۆشان و خه‌باتی شۆڕشگێڕی له دژی سیستمه ده‌سه‌ڵاتپه‌رست و فه‌رمانڕه‌وا و ده‌وڵه‌تگه‌را داگیركه‌ره‌كان. چ كاتێك خه‌باتی ئازادی و دیموكراسی لاواز بووبێت، چ كاتێك خه‌بات و تێكۆشانی گه‌ل له به‌رامبه‌ر سیستمی ده‌سه‌ڵات و ده‌وڵه‌تگه‌را گرژ و لاواز بووبێ، له هه‌مان كاتدا ئه‌م قۆناخانه قۆناخی گرژبوون و لاوازبوونی دینامیزم و بزاوتی كلتور و هونه‌ری گه‌لانیش بووه. چونكه كلتور و هونه‌ر به‌ر له هه‌موو شتێك ره‌نگده‌ره‌وه‌ی بزاوت و دینامیزمه‌كانی كۆمه‌ڵگایه و كردار و چالاكی ده‌سته‌به‌ركردنی سه‌رله‌نوێ له ئاستێكی زۆر به‌رزتردا خولقاندنه‌وه‌ی به‌رهه‌م و نرخ و پێوانه‌كانی به‌رهه‌مه نوێیه‌كانی دینامیزمی كۆمه‌ڵایه‌تییه. دینامیزمی كۆمه‌ڵایه‌تی له هه‌مان كاتدا دینامیزمی كلتور و هونه‌ریشه. ئه‌م قۆناخه‌ش ئه‌و قۆناخه‌یه كه هونه‌رمه‌ند و ئه‌وانه‌ی به‌كار و چالاكییه كلتورییهكانهوه خه‌ریك ده‌بن، زه‌مینه‌ی دروستكردنی به‌رهه‌مه‌كانی كلتور و هونه‌ری تێدا به‌رجه‌سته كردووه و هه‌ره زیاتر رۆژه‌ڤی لێوه ده‌ست كه‌وتووه. به‌م هۆیه‌شه‌وه گه‌ر بوترێ ره‌نگدانه‌وه‌ی ئومێد و خه‌بات و تێكۆشانی ئازادی و دیموكراتییانه‌ی هونه‌رمه‌ندان و خولقاندنی هونه‌ر و كلتورێك له‌سه‌ر رێڕه‌وی ئه‌م تێكۆشان و بیردۆزییهدا و فه‌لسه‌فه‌ی ئه‌م تێكۆشانه بۆ به‌رهه‌مهێنانی هونه‌ر و كلتور بخرێته گه‌ڕ، ده‌بێته هۆكاری خراپ و نانه‌وه‌ی شتی نه‌رێنی له به‌رده‌م ژیان و مێژووی هونه‌ر و كلتوردا، ئه‌وا هه‌ر یه‌كێك له‌مانه ههڵبهستهن و راستییه‌كی ئه‌وتۆیان نییه، یاخود بێ ئه‌ندازه، مانه‌وه‌یه له ژێر پڕوپاگه‌نده‌كانی كاپیتالیزمدا. مانه‌وه‌شی له ژێر كاریگه‌رییه‌كانی ئه‌و پڕوپاگه‌نده‌یه له لایه‌ك و له لایه‌كی دیكه‌وه كه‌وتۆته داوی هێزی كێشهندهی كۆمه‌ڵگای داگیركه‌ر و به‌كارهێنه‌ر و ماددیگهرای سیستمی كاپیتالیزمهوه و بۆته پارچه‌یه‌ك له شێوازی ژیانی سیستم. نزیكبوونه‌وه و نرخاندنی هه‌ندێ كه‌سایه‌تی و هونه‌رمه‌ند و ئه‌و كه‌سانه‌ی كه به‌م كارانه‌وه خه‌ریكن به‌وه‌ی گوایه خه‌بات و تێكۆشانی ئازادی و دیموكراسی كۆسپ و تهگهرهمانه بۆ ده‌نێته‌وه، یه‌ك پارچه چه‌واشه‌كاری و دیمۆگۆژییه. هه‌ڵبه‌ته ئێمه به هه‌ڵسه‌نگاندن و نزیكبوونه‌وه‌ی بیردۆزیانهمانهوه ده‌بینه كۆسپ له به‌رده‌میان كه نه‌بنه پارچه‌یه‌ك له سیستم، ره‌خنه له‌و لایه‌نانه‌یان ده‌گرین كه له سیستمه‌وه وه‌ریانگرتووه، به به‌ڕێوه‌بردنی خه‌بات و تێكۆشانێكی وه‌ها، مانه‌وه‌یان له ژێر چه‌تری گه‌لدا و لایه‌نگرێتی گه‌ل ئازادیان بۆ به‌دی ده‌هێنین. له‌مباره‌شه‌وه پێویسته هه‌زار جار به شوكر بن له به‌رامبه‌ر بزووتنه‌وه‌كه‌مان و له به‌رامبه‌ر خه‌بات و تێكۆشانی ئازادیمان. ئه‌گه‌ر له‌م مژارانه‌دا ره‌خنه‌یان نه‌گرین و نرخاندنیان له‌سه‌ر نه‌كه‌ین، له گه‌ل داده‌بڕێن. له‌جیاتی ئه‌وه‌ی ببنه هونه‌رمه‌ندی گه‌ل، ده‌بنه هونه‌رمه‌ند و خزمه‌تكاری سیستمی تاڵانكار و خۆپه‌رست و تاكڕهوای كاپیتالیست، چونكه ئێمه باش ده‌زانین كه‌وا ئه‌مڕۆكه له سه‌رله‌نوێ به‌رهه‌مهێنانه‌وه‌ی سیستمدا و ده‌سته‌به‌ركردنی رههایهتییهكانی و خۆژیاندنی سیستمدا زیاترین كار و چالاكی كلتوری و هونه‌ری به‌كار ده‌هێنێ.
كۆمه‌ڵه و رێكخستن و ئه‌و مرۆڤانه‌ی كه‌وا لایه‌نگری به‌كارهێنانی توند و تیژی نین، له به‌رامبه‌ر سیاسه‌تی كلتور و هونه‌ری كاپیتالیزم و له به‌رامبه‌ر ئه‌و هونه‌رمه‌ند و كه‌سایه‌تییانه‌ی كه وابه‌سته‌ن به‌و سیاسه‌ته‌وه خه‌بات و تێكۆشان نه‌كه‌ن. ئه‌و گه‌لان جگه له په‌سه‌ندكردنی داپڵۆسان و پێشێلبوون هیچ رێگه‌ی دیكه‌یان نامێنێ. له‌به‌ر ئه‌مه‌ش گه‌ر ئێمه له بواره‌كانی كلتور و هونه‌ردا په‌ره به ره‌خنه و هه‌ڵسه‌نگاندن ده‌ده‌ین، هه‌ڵسه‌نگاندن ده‌كه‌ین، ره‌خنه له هونه‌رمه‌ندان و هاوپیشه‌كانیان ده‌گرین له پێناوی بوون به ته‌گه‌ره و كۆسپنانهوه له به‌رده‌م توانه‌وه‌یان له نێو سیستمێكی وه‌ها گڵاودا. ئه‌گه‌ر هێشتا پێگه‌یان له لایه‌نگری گه‌ل و لایه‌نگری ئازادی‌دا هه‌بێ و به ته‌واوی نه‌بووبن به پارچه‌یه‌ك له سیستمی كاپیتالیست، ئه‌گه‌ر هێشتا ته‌واو نه‌بوون و نه‌تواونه‌ته‌وه، هۆكاری ئه‌مه‌ش ره‌خساندنی سیستمی دیموكراتیك و ئازادیخوازییه له لایه‌ن تێكۆشانی شۆڕشه‌كه‌مان و رێبه‌رایه‌تیمانه‌وه و له هه‌مان كاتدا به به‌رده‌وامبوونیان له‌سه‌ر ره‌خنه‌گرتن له سیستم له چوارچێوه‌ی پێوانه ئازادی و دیموكراتییه‌كاندا. له راستیشدا هونه‌رمه‌ندان و ئه‌دیبانیش له ئاوێنه‌ی ئه‌م پێوانانه‌وه ته‌ماشای خۆیان كردووه و به‌خۆیان و كاره‌كانیاندا چوونه‌ته‌وه.